نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و هانۆ پێڤكور وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا كۆبونەوەو پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بواری ئەمنی و بەرگرین تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە تیایدا ئاماژەیكردوە كە لە كۆبونەوەكەدا سوپاسی پشتیوانی و هاریكاریی ئیستۆنیایان بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش كردوە، هەروەها وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دوپاتكردوەتەوە.
مەسرور بارزانی راشگەیاندوە كە لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا جەختیان لەگرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بەهێرشی تێكدەرانەی سەر ژێرخانی ئابوریی و وزەی هەرێمی كوردستان كردوەتەوە.