وتەبێژی پۆلیسی هەرێم: دوای قەدەغەی چەكی بێمۆڵەت رێژەی تاوان كەمیكردوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، دوای جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی چەكی بێمۆڵەت رێژەی تاوان زۆر كەمیكردوە.
كارزان غەفوری وتەبێژی پۆلیسی هەرێم رایگەیاندوە، یاسای چەك وەك خۆی جێبەجێ كراوە، لەمەفرەزە هاوبەشەكان بێت یاخود بازگەكان دەست بەسەر چەكی بێمۆڵەتدا دەگرن و رادەستی یاسا دەكرێن، بەڵام ئەوەی گرنگە بكرێت بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەی چەكهەڵگرتنە، پێویستە هەوڵ بدەن ئەو كەسانە دەستگیر بكەن چەك بە نایاسایی دێننە هەرێمی كوردستان، چونكە سنورمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پارێزگاكانی عیراق هەیەو ئەوەی بازرگانی بە چەك دەكات پێویستە دەستگیربكرێت.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم وتوشیەتی، بەردەوامن لە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی نایاسایی ئێستا كاتی ئەوە هاتوە هەنگاوی دیكە بنرێت بۆئەوەی بتوانن 80%ی ئەو دیاردەیە بنبڕ بكەن، بۆیە هەنگاوێكی دیكەی گرنگیان ناوە ئەویش كۆمەڵێك پەیجی زۆر هەبو بازرگانیان بە چەكەوە كردوە رێژەیەكی زۆری ئەو كەسانەی خاوەنیانن دەستگیریان كردون و پەیجەكانیشیان لەناو بردون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group