نەوا-
ئەندامانی پێنجەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان سەرۆكی نوێی كۆمەڵەكەیان هەڵبژارد.
لە یەكەمین رۆژی بەڕێوەچونی پێنجەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەندامانی كۆنگرە عەلی باپیریان وەك سەرۆكی نوێی كۆمەڵەكەیان هەڵبژاردەوە.
لەوبارەیەشەوە كۆمەڵی دادگەریی بڵاویكردوەتەوە، هەڵبژاردنەوەی عەلی باپیر وەك سەرۆكی كۆمەڵەكەیان بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بوە.
لەگەڵ دەستپێكی كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەیی عەلی باپیر وتارێكی پێشكەشكردو لەبەشێكیدا رایگەیاند، لەهەمو لایەنەكانی تر یەكڕیزو تۆكمەتر بون ئەو كۆنگرەیەش دەكەن بەوێستگەیەك بۆ بەخۆداچونەوەو بەردەوامیدانیان.