هێرشكرایە سەر باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی زاهیدانی لە ئێران

19 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەیانی ئەمرۆ، ژمارەیەك چەكدار لە ئێران هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، كە دەكەوێتە شاری زاهیدان.
لە هێرشێكدا بۆسەر باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە شاری زاهیدانی ئێران، 8 كەس كوژراون و 13 كەسی دیكەش بریندارن.
 بەگوێرەی میدیای ئێران، چەكدارە هێرشكارەكان چوونەتە ناو باڵەخانەكەوە، تەقەیان كردووە و پێكدادان لەنێوان هێرشكارەكان و هێزە ئەمنییەكانی ناو باڵەخانەی دادی زاهیدان دروستبووە.
 ئاماژە بەوەشدراوە، لە هێرشەكەدا 8 كەس كوژراون، كە سێ كەسیان لە چەكدارە هێرشكارەكانن، هەروەها 13 كەسیش بریندار بوون كە لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەكان گوێزراونەتەوە.
 هاوكات، لە راگەیێندراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تەلەگرام گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدل كە گرووپێكی چەكداری بەلووچەكانە لە ئێران ، بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی ئەمڕۆی لەئەستۆ گرت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group