"بڕیارە تا كۆتایی ساڵی داهاتو پرۆژەی روناكی سەرجەم هەرێم بگرێتەوە"

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم دەڵێت، بەمەبەستی دابینكردنی كارەبای بەردەوام هەزارو 500 مێگاوات كارەبای تازە بەرهەم دێت.
فارس میرخان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاندوە، پڕۆژەی رووناكی كە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێرییە بەردەوامەو بەپێی پلانی حكومەت پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت، ئێستاش لەڕێگەی داناغازەوە كار دەكرێت بۆ زیادكردنی 200 مەقمەق كە توانای بەرهەمهێنانی هەزارو 500 مێگاوات كارەبای لە هەرێمی كوردستان دەبێت، بۆیە بەردەوام كاری تێدا دەكرێت بۆئەوەی تەواو بێت و بخرێتە سەر بەرهەمی كارەبای هەرێمی كوردستان.
میرخان راشیگەیاندوە، چاوەڕێ دەكرێت تاوەكو مانگی سێی ساڵی داهاتو ئەو پڕۆژەیە تەواو بێت ئەمەش هاوكارێكی باش دەبێت بۆ پڕۆژەی روناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێریی، بڕیارە تا كۆتایی ساڵی داهاتو كارەبای بەردەوام بگاتە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و پڕۆژەی روناكی بەتەواوی جێبەجێ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group