پلاندانانی عیراق: ئەنجامی سەرژمێری گشتی بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كراوەیە

16 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق جەختیكردەوە، ئەنجامی سەرژمێری گشتی لەبەردەم كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا كراوەیە.
عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامی سەرەكی سەرژمێری گشیی بەدەستهاتوە لەنێوانیاندا ژمارەی دانیشتوانی شارەكان و دەوروبەریان، نێرو مێ، هەروەها رێژەی جیاوازی تەمەن و  ئەو زانیاریانەی پەیوەندیان بە خزمەتگوزاری و نیشتەجێبونەوە هەیە.
هنداوی راشیگەیاندوە، چەند زانیارییەكی تر ماون كە تائێستا بەردەست نەخراون بەهۆی گەورەیی قەبارەكانیانەوەو تیمێكی تایبەتمەند كاریان لەسەر دەكات بۆ تەواوكردن و پۆلێنكردنی كە سەرجەم لایەنەكانی ژیان دەخاتەڕوو.
ئاماژەشیكردوە، زانیارییەكانی سەرژمێری گشتی لەبەردەم كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عیراق و سەرجەم لایەنە حكومییەكانی تر كە پێویستیان بێت دەخرێتە بەردەستیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group