نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئەمریكا كار لەسەر ئەوە دەكات كە ئیخوان موسلیمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی دەستنیشان بكات.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی سەرقاڵی پڕۆسەیەكە بۆ دەستنیشانكردنی ئیخوان موسلیمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی و بەچڕی كار لەسەر ئەوە دەكەن، وتیشی پرۆسەكە درێژ و ئاڵۆزە، بەڵام كارەكان بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشكرد، روونە كە لقی جیاوازی ئیخوان موسلیمین هەیە، بۆیە دەبێت هەر لقێك دەستنیشان بكرێت"دەشڵێت، بەردەوام پێداچوونەوە بە گروپەكاندا دەكەین بۆ ئەوەی دەستنیشانیان بكەین بەو جۆرەی كە هەن، لەڕووی، لایەنگرانی تیرۆریستان، رەنگە خۆیان تیرۆریست بن.
بەپێی وتەی روبیۆ، پڕۆسەكە پێداچوونەوەیەكی وردی هەر لقێكی گروپەكە بە تاك لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەڵگەی روون بۆ دڵنیابوون لەوەی بڕیارەكە بەرگەی تەحەددای یاسایی دەگرێت یان نا.