كارمەندێكی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رفێنرا

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ماوەی یەك هەفتەیە كارمەندێكی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عیراق دوای هاتنەدەرەوەی لەماڵەوە رفێنراوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە، كارمەندێكیان كە لە راوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی كاریكردوە دوای هاتنەدەرەوەی لە ماڵەكەی خۆی رفێنراوەو  چارەنوسی نادیارە، كەسوكارەكەشی داوایان لە دەسەڵاتداران كردوە چارەنوسی ئاشكرا بكەن.
ئەو سەرچاوە ئەمنیە باسی لەوەشكردوە، ئەو كارمەندەی ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لەبەشی لێدوانە ئەمنییەكان لە راوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی كاریكردوە، لەكاتی رفاندنیشیدا لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە دەوری گیراوەو بەزۆر خراوەتە ناو ئۆتۆمبێلێكەوەو بۆ شوێنێكی نادیار رفێنراوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكردوە، ئێستاش قاسم ئەعرەجی راوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی سەرپەرشتی دۆسیەكە دەكات تاكو چارەنوسی كارمەندەكەیان ئاشكرا بكات و رفێنەرانیش دەستگیر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group