فیدان: پێویستە لەسوریای نوێدا هەمو گەلان بتوانن بەیەكەوە بژین

20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: پێویستە سوریای نوێ سوریایەك بێت كە هەمو گەلان بیروباوەڕو كلتورەكانیان پارێزراو بێت و بەیەكەوە بتوانن بژین.
دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەئەنقەرە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەپرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا رایگەیاند، كردارێكی دیاریكراو ئەنجام دەدرێن بۆئەوەی گۆڕانكارییە ئەرێنییەكەی سوریا بگۆڕن بۆ نەرێنی و بیوەستێنن، روداوەكانی سوەیدا یەكێك لە گەورەترین كاراكتەرەكانی ئیسرائیلە.
فیدان وتیشی:  پێویستە هەموان پشتیوانی لە سوریا بكەن و گرنگە گەلانی ناو وڵاتەكە هەست بە یەكسانی بكەن، پێویستە سوریای نوێ سوریایەك بێت كە هەمو گەلان، بیروباوەڕو كلتورەكان پارێزراو بێت و بەیەكەوە بتوانن بژین، وەكو توركیاش پێشنیارەكانیان لەمڕوەوە دەخەنەڕو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group