سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە ئامادەكردووە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە ئامادەكردوە.
ماڵپەری " ئەكسیۆس"ی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، لە پەراوێزی 80یەمین لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ هەشت سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كۆبووەتەوە و تیایدا، پلانێكی 21 بڕگەیی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە خستووەتەڕوو.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشیكردووەتەوە لە پێویستی كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لە زووترین كاتدا.
پلانەكەی ترەمپ، ئازادكردنی بارمتەكان و راگرتنی شەڕ و كشانەوەی سوپای ئیسرائیلی لە غەززە لەخۆگرتووە، لەگەڵ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ حكومڕانیكردنی غەززە دوور لە حەماس و نۆژەنكردنەوەی لەسەر ئەركی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بە هاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەلەستین. 
هەروەها، ترەمپ دڵنیاییشداوە رێگە نادات ئیسرائیل كەناری رۆژئاوا بلكێنێت بە وڵاتەكەیەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group