نەوا-
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی هەڵەبجە-مەرزی سازان لەئایندەدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە،
ئەم لێدوانەی دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەمیانی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە هات پاش دیداری لەگەڵ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەو بەرپرسانی حكومی پارێزگاكە.
سەرەتا پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاندوە جێگای شانازییە كە وەزیری ئاوەدانكردنەوە هەمیشە پاڵپشت و خەمخۆری پارێزگای هەڵەبجە بون.
لەلایەن خۆشەوە وەزیری ئاوەدانكردنەوە وتویەتی، لەماوەی رابردودا ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگیان لەسنورەكە بە ئەنجام گەیاندوەو هەڵەبجە شایستەی لەوە زیاترە، هەروەها هەردو پڕۆژەی رێگاو پردی توەقوت و پردی تەنگی سەید محەمەد كە ئێستا كاركردن تیایاندا بەردەوامە لەگەڵ پڕۆژەی هەڵەبجە-مەرزی سازان كە رەزامەندییەكەی هاتوەتەوەو لەئایندەدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەم سێ پڕۆژەیە هەڵەبجە لەڕوی ستراتیژی دەباتە قۆناغێكی گەشەسەندوترو گرنگەوە.