نەوا-
خشتەی موچەی مانگی 9 لەسیستمی پەیڕۆڵ ئامادەكراوەو بەكارهێنەرانی دەتوانن وردەكاریەكانی موچەیان ببینن.
هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری بڵاویكردوەتەوە، لەسەر داوای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی داهاتوەوە لیستی موچەی خانەنشینانیش بەتەواوی بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەكرێت، بەمەش وەزارەتی دارایی كۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر پرۆسەی دابینكردن و دابەشكردنی موچە بەشێوازێكی دیجیتاڵی پێشكەوتو و دادپەروەرانەدا دەبێت.
هیوا ئەفەندی ئاماژەشیكردوە، سیستمی دیجیتاڵی پەیڕۆڵ یەكێكە لەگرنگترین ئەو سیستمانەی كە لە چوارچێوەی چاكسازیەكاندا جێبەجێكراوەو كۆتایی بەكێشەیەكی قوڵ هێناوە.