وەزارەتی كارەبا: غاز كەمبوەتەوەو هەندێكجار كارەبا دەبڕێت

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند كە بەهۆی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی غازەوە هەندێكجار كارەبا دەبڕێت.  
لە رونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتوە كە پرۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی كارەبا لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی كارەباو كۆمپانیای داناگازەوە بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی گاز بەبڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمیكردوە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 800 مێگاوات دابەزیوەو هەندێكجار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت. 
راشیگەیاندوە، هەردوو وەزارەتی كارەباو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتودا، هەوڵیش دەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group