مەسرور بارزانی: پێویستە پێكهێنانی كابینەی نوێ لەسەر بنەمای ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كریستۆفەر بۆم باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابون لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، هەروەها چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم لە كەرتە جۆراوجۆرەكاندا تاوتوێ كراون و لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیش مەسرور بارزانی رایگەیاندوە كە  ئێستا هەلومەرجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ هاتوەتە ئاراوەو پێویستە لە سەر بنەمای ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group