نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرماش كەمێك نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە3-12، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە هەندێك ناوچەش نیمچە هەور دەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێدا كەمێك نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش 3-12ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەی گەرماش لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
كەركووك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی