پڕۆسەی وردبینیكردنی ناوی كارمەندانی سەر سندوق لە قۆناغی كۆتاییدایە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند، دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوق پەیوەست نییە بە پەسەندكردنی ناوی كاندیدە سەركەوتووەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، بەڵكو پەیوەستە بە تەواوكردنی پڕۆسەی وردبینیكردنی داتاكانی كارمەندانی سەر سندوق.
باسی لەوەشكرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو دەسەڵاتەی بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوە كە وەك هەڵبژاردنەكانی پێشوو، پارەی كارمەندانی سەر سندوق لە رێگەی بانكەكانەوە دابەشبكرێت.
وتیشی، پڕۆسەی وردبینیكردنی ناوی كارمەندانی سەر سندوق لە قۆناغی كۆتاییدایە.