پشكنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكرێت كە ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن

08/02/2026

نەوا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندوە، وریا مەولاناخالد بالیسانی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەكالەت لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی 2026 كۆبوەتەوە .
لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەكالەت پیرۆزبایی لە سەرجەم پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كردوە كە ئەمساڵ هاوسەفەری حاجیان دەبن بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ  باسی لە گرنگی لیژنەی تەندروستی حاجیان كردوە كە چەندین رێكاری نوێیان گرتوتەبەر بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی حاجیان و بەڕێوەچونی پرۆسەی حەج، داواشی لە لیژنەی تەندروستی پرۆسەی حەج كردوە كە هاوكارو هەماهەنگبن لەگەڵ لیژنەی تەندروستی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق بۆ ئەو فۆڕمە تەندروستییەی كە دانراوە بۆئەوەی پشكنینی تەندروستی بۆ هەمو حاجیان بكرێت و رێنماییەكان وەك خۆیان جێبەجێ بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group