پەرلەمانتارێك: بەغدا چاوەڕوانی ناردنی 120 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستانە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەشاری بەغداد بەدواداچونی كردوە، وردبینی لیستی موچە تەواو بوەو وەزارەتی دارایی چاوەڕێی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی هەرێم دەكات بۆ ئەوەی موچە بنێرێت.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، دواخستنی ناردنی داهات دەبێتە هۆی دواخستنی موچەی مانگێ سێ.
جێی ئاماژەیە رۆژی چوارشەممە 25/2 پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبو، لە 23ـی ئەم مانگەوە نوسراوی موچەو تەرازوی پێداچونەوەی مانگی پێشویان بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ناردوەو داهاتی ناوخۆش فشارێكی زۆری لەسەرەو بە رێژەیەكی زۆر كەمبوەتەوە بەتایبەت داهاتی گومرگەكان بە رێژەی %60 كەمبوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group