نەوا-
ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) پێشوازی لە دامەزراندنی هاوپەیمانی لایەن و هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات و رایگەیاند، یەكخستنی ناوماڵی كورد بۆ ئەم قۆناغە گرنگە.
لە راگەیەنراوێكدا كەنەكە ئاماژەی بەوەكردوە، بەگەرمی پێشوازی لەم هاوپەیمانییە دەكەن و پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگەرانی هەر پێنج پارتەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن، هیوادارن لایەنەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە دەرەوەی ئەم هاوپەیمانییەدان، بتوانن جێگەی خۆیان بگرن، كەنەكە هەمو هەنگاوێك كە ببێتە مایە یەكڕیزی نێوان گەلی كورد بە گرنگ دەزانێت و پێشوازی و پشتیوانی لێدەكات.