"خانەقین بەتەنها نییەو خەڵكی كوردستان پشتیوان و هاوكاریانە"

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەقەزاكردنی جەلەولا و پێشتریش ناحیەكانی قەرەتەپەو سەعدییە، درێژكردنەوەی ئەو سیاسەتەیە كەپێشتر لەسەرەتای ساڵانی 70 كانەوە پیادەكراوە ئەمەش هەوڵێكی نادەستورییەو پێچەوانەی مادەی 140ـە، بۆیە ئەو هەوڵانە رەتدەكەنەوەو خانەقین بەتەنها نییەو خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێم پشتیوان و هاوكاریانە.
وتیشی: سوپاسی مانگرتنی مەدەنی و دەستوریی خەڵكی خانەقین دەكەن كە بەشەقامی عیراقیان راگەیاند قبوڵی ناكەن لەمە زیاتر غەدر لە خەڵكی خانەقین بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group