نەوا-
دۆناڵد ترەمپ،سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، نوێنەرەكانی لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاكستان دەبن بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران.
نوسیویشیەتی: ئێران بڕیاریداوە لە تەنگەی هورمز تەقە بكات، ئەمەش پێشێلكارییەكی تەواوی رێككەوتنی ئاگربەستە زۆربەیان ئاڕاستەی كەشتییەكی فەرەنسی و كەشتییەكی بارهەڵگری شانشینی یەكگرتو كرابون، ئەوان دەڵێن گەرووی هورمز دادەخەن، بەڵام گەمارۆكەی ئەمریكا پێشوەختە دایخستوە بەبێ ئەوەی بزانن یارمەتیمان دەدەن، ئەوان بە داخستنی رێڕەوەكە رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار زیان دەكەن بەبێ ئەوەی ئەمریكا هیچ زیانێك بكات.
ترەمپ راشیگەیاندوە، رێككەوتنێكی زۆر دادپەروەرانەو ژیرانە پێشكەش دەكەن هیوادارن قبوڵی بكەن، چونكە ئەگەر نەیكەن ئەمریكا هەموو وێستگەیەكی كارەباو هەموو پردێك لە ئێراندا لەناودەبات، چیتر بە نەرمی مامەڵە ناكەن و بە خێرایی و بەئاسانی دەڕوخێن، دەبوو ئەمەی ئێستا لەماوەی 47 ساڵی رابردودا لەلایەن سەرۆكەكانی ترەوە بەرامبەر ئێران بكرایە.