نەوا-
لێژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویكردۆتەوە، بە هاوبەشییان لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچونیان كردوە بۆ بەشێكی تر لە فرۆشگای ناوەندەكانی خوێندن بەمەبەستی بەدواداچون و پێدانی رێنمایی، لەئەنجامیشدا دەستگیراوە بەسەر بەشێك لە خواردن و خواردنەوەی ناتەندروستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتریش لە هەوڵێكی دیكەی لێژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بەدواداچون كراوە بۆ بەشێك لە فرۆشگای ناوەندەكانی خوێندن بەمەبەستی بەدواداچون و پێدانی رێنمایی پێیان و لەئەنجامدا بەشێك لە خواردن و خواردنەوەی نا تەندروست دەستیان بەسەرداگیراوە.