رێژەی سەوزایی هەرێم نەگەیشتۆتە ستانداردی جیهانیی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەت رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و رێكخراوەكانی ژینگەپارێزی، رێژەی ستانداردی سەوزایی لە شارەكاندا دیاریكراوەو پێویستە هەر تاكێك بە لایەنی كەمەوە 9 مەتر چوارگۆشە پانتایی سەوزایی بەربكەوێت، لە نەخشەسازیی شارە نوێیەكاندا وا باوە كە دەبێت %15 بۆ %25ی كۆی روبەری شار بە سەوزایی داپۆشرابێت.
باس لەوەشكراوە، رێژەی سەوزایی لەهەرێمی كوردستان نەگەیشتوەتە رێژەی ستانداردی جیهانیی و  هەرچەندە تائێستا ئامارێكی نوێی دروست نیە بۆ دیاری كردنی رێژەی سەوزایی هەرێم، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ لەساڵانی رابردودا رێژەیەكی گشتی روپێوی كوردستانی بڵاوكردوەتەوە كە %12.4ـەو ئێستا جێگەی خۆشحاڵیە ئەو رێژەیە زیاتر بوە.
راشگەیەنراوە، مەترسییەكانی سەر ژینگە لە جیهاندا لە گەشەسەندنی بەردەوامی هەیەو هەرێمی كوردستان و عیراقیش لەو مەترسییانە بێبەش نین، هەر بەپێی ئامارەكانی دەستەی پاراستن و چاكردنی ژینگەی هەرێمی كوردستانیش روبەری سەوزایی بەپێی ناوچەكان دەگۆڕێت و بەشێوەیەكی گشتی رێژەكە بەرزو دڵخۆشكەرە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group