نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق باسیان لەوەكردوە دەرفەتێكی باش هاتوەتە ئاراوە بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق هاوڕابون لەسەر كاری هاوبەش بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا لە بوارەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا.