نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نزیكەی 800 هەزار موچەخۆری كەرتی گشتی موچەی مانگی 5 بە شێوەی دیجیتاڵی لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 800 هەزار موچەخۆر كارتی بانكییان وەرگرتوەتەوە، هەروەها لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من 900 هەزار موچەخۆری كەرتی گشتی خۆیان تۆماركردوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە چوارچێوەی پرۆژەكەوە لەلایەن بانكە بەشداربووەكانەوە زیاتر لە 600 ئامێری راكێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان جێگیركراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەكی 24 كاتژمێری بتوانن پارە رابكێشن، بڕیاریشە تاوەكو كۆتاییهاتنی پڕۆژەكە ژمارەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە هەزار ئامێر تێبپەڕێنێت.