نەوا-
حكومەتی ئوسترالیا رایگەیاند، گروپێكی نوێ لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كە پێكهاتون لە 19 ژن و منداڵ و پەیوەندییان بە رێكخراوی داعشەوە هەبوە لە سوریاوە دەگەڕێننەوەو ئەوانەشی دەستیان لە تاواندا هەبوبێت روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
دەسەڵاتدارانی ئوستراڵیا ئاشكرایانكردوە، سێ ژن لە گروپَكی پێشو كە بە تۆمەتی كۆیلایەتی و تاوانی تیرۆریستی تۆمەتبار كرابون و ئێستا لە زینداندان، بۆ ئەم گرووپە نوێیەش حكومەت جەختی كردوەتەوە هەركەسێك بەڵگەی لەسەر بێت بە توندی سزای یاسایی دەدرێت.
بڕیارە 7 ژن و 12منداڵی ئوسترالی بگەنە شارەكانی سیدنی و مێلبۆرن، ئەم هەنگاوەش كەمتر لە سێ هەفتە دوای گەڕانەوەی گروپێكی دیكەی 13 كەسی دێت كە بە هەمانشێوە لە كەمپەكانی سوریاوە گەڕێنرابونەوە.