نەوا-
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەو هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر كۆبونەوەو جەختیانكردوە كە پێویستە عیراق شانبەشانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕوی ئیسرائیلدا بوەستێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی دوای كۆبونەوەكەی حەكیم و عامری، هەردولا گفتوگۆیان كردوە لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی عیراق و ناوچەكەو داهاتوی گۆڕانكارییەكانەوە، هەروەها جەختیانكردوەتەوە كە پێویستە عیراق شانبەشانی ئێران لە روبەڕوبونەوەی ئیسرائیل بوەستێت داواشیان لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردوە هەوڵی جدی بدەن بۆ راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی رەوتی حیكمەو ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر داواشیانكردوە رێگە بگیرێت لە خولقاندنی قەیرانێكی تر لە ناوچەكەو جیهاندا.