نەوا-
وەزارەتی تەندروستی ئێران دواین ئاماری قوربانیانی جەنگی نێوان وڵاتەكەیی و ئیسرائیلی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری كوژراوانی 12 رۆژی جەنگی نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیلی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكانیش لەسەرانسەری وڵاتەكە 627 كەس كوژراون و چوار هەزار و 870 كەسیش بریندار بون.
حسێن كرمانپور سەرۆكی بەشی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە پارێزگاكانی تاران و كرماشان زۆرترین ژمارەی كوژران و گیانلەدەستیدانیان تێدا تۆماركراوە.
باسی لەوەشكرد، هەندێك لە بریندارەكان لە شوێنی هێرشەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی دیكەش لە كاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە.