عیراقچی: بەشداریكردنی ئەمریكا لە شەڕو ململانێكان مەترسیدارە

5 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریدەدات لە دەستوەردانی ئەمریكا لە ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەمەترسیدار وەسفی دەكات. 
ماڵپەڕێكی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی سەردانێكیدا بۆ  ئیستانبوڵ رایگەیاند، بەشداریكردنی ئەمریكا لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆر مەترسیدارەو ئێران ناتوانێت بەشداری دانوستانی زیاتری ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكادا بكات لەكاتێكدا گەلەكەی لەژێر بۆردوماندایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردوە، تاران ئامادەبو بۆ دانوستانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، بەڵام لە دوای هێرشەكانی ئیسرائیل لە هەفتەی رابردودا بۆ سەر ئێران دانوستانەكانیان لەگەڵ واشنتۆن هەڵپەساردوەو پەرەسەندنی شەڕی نێوان هەردولا بوەتە هۆی دروستبونی ململانێیەكی ئاسمانی كوشندە كە سەدان كەس لەو نێوانەدا كوژراون.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group