خامنەیی: لەشەڕی 12 رۆژدا دووجار سەركەوتین

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رابەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لەشەڕی نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیلدا  ئەمریكا خۆی خستە ناو شەڕەكەوە، بەڵام بەتوندی لێیاندا.
عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێكدا بۆ گەلی ئێران پیرۆزبایی سەركەوتنی شەڕی 12 رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل لێكردن و لەبەشێكیدا وتی: ئیسرائیل بەهۆی گورزی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیكبوو لە روخاندن هەر بۆیە ئەمریكای ناچار بو خۆی بخاتە ناو شەڕەكەوە چونكە  دەیزانی ئەگەر نەیەتە ناو ئەو شەڕەوە بەتەواوی لەناو دەچێت، هەر چەندە ئەمریكا هیچ سودێكی لەم هەنگاوەی نەكرد.
 خامنەیی راشیگەیاند، دووجار سەركەوتنیش یەكێكیان بەسەر ئیسرائیلدا ئەوی تریشیان بەسەر ئەمریكادا چونكە بە هاتنە ناوەوەی بۆ شەڕەكە زللـەیەكی توندمان لێدا، هەروەها گەلی ئێرانیش سیمای دیاری خۆی نیشاندا كە لەكاتی پێویستدا یەكدەنگن و یەك نەتەوەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group