دۆناڵد ترەمپ: بە هەمان شێوەی ئیسرائیل ناتانیاهۆش ڕزگار دەكەین

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

 نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگاییكردنی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ناڕەزایی دژی دۆسیەی دادگاییكردنی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەربڕی كە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، ناتانیاهو كاری زۆری بۆ ئیسرائیل كردووە و لە مێژووی ئیسرائیلدا كەسێكی تێدا نییە كە ئازایانەتر و بە تواناتر لە ئەو جەنگابێت.
وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكان ئیسرائیلی ڕزگاركرد و هەر ئەویش ناتانیاهو ڕزگار دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group