نه‌وا
به‌هۆی موشه‌كبارانی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و جۆری ئه‌و موشه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت كه له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكیه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه 10 موشه‌ك له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ڵێنده‌رێك له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ناسنامه‌ی ئه‌و به‌ڵێنده‌ره نه‌كردووه، كه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكیه‌كانی ن‌و بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كاری كردبوو.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تر به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، موشه‌كه‌كان له جۆری "ئاره‌ش"ن كه له ئێران دروست ده‌كرێن.
پێشتر رۆیته‌رز بڵاویكردبوه‌وه، به 13 موشه‌ك هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه و شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كانیش ناوچه‌یه‌كه كه هه‌شت كیلۆمه‌تر له عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه دووره.