نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەڵێت، هەر مامۆستایەكی ئایینی بەر لە دادوەر مارەبڕین بكات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند، بەپێی رێنوێنییەكانی وەزارەتی ئەوقاف، پێویستە هەموو كاروبارەكانی دادگە، پزیشك و رێكارە یاساییەكان تەواو بكرێن، ئەوكات لای مامۆستای ئایینی مارەبڕین بكرێت.
بە وتەی نەبەز ئیسماعیل، هەر مامۆستایەكی ئایینی سەرپێچی رێنوێنییەكان بكات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
لای خۆشیەوە، عەبدوڵڵا شێركاوەیی وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاندوە، لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف لێكتێگەیشتی باش لەنێوانیان لەسەر ئەو بابەتە هەیە، بەڵام بەشێكی زۆری خەڵكی پێیەوە پابەند نەبوون، بەتایبەتی ئەوانەی لە گوند و شارۆچكەكان و شوێنە دوورەدەستەكان نیشتەجێن.