دیدای هەولێر بۆ روبەڕوبونەوەی مادە هۆشبەرەكان بەڕێوەچو

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دیدای هەولێر بۆ روبەڕوبونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان لەژێر دروشمی (ئالودەبو بەمادەی هۆشبەر نەخۆشە تۆمەتبار نیە) لەشاری هەولێر بەڕێوەچو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی بڵاویكردوەتەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانی هەرێمیی بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەبۆنەی رۆژی جیهانی روبەڕوبونەوەی مادەی هۆشبەر دیداری هەولێر رێكخرا كە نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و دەسەڵاتی دادوەریی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و نێودەوڵەتییەكان ئامادەبون. 
ئاماژەشكراوە، لەو دیدارەدا ئیحسان بابان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی لەیەكێك لەپانێڵەكانی دیدارەكەدا ئاماژەی بە داتاو ئامارەكانی سزادراوانی مادەی هۆشبەر كرد لەناو چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان، لەهەمانكاتیشدا تیشكی خستە سەر بەرنامەو كارو چالاكیەكان و سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر كە تائێستا ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی ئەم مادەیە سودمەندبون لە چارەسەرییەكانی سەنتەرەكەو ئامانج لێی شیاندنەوەو دوبارە گەڕانەوەیانە وەك كەسێكی ئاسایی و تەندروست بۆ ناو كۆمەڵگە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group