هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە بەرزترین رێژەی بەرهەمهێنانی بنەتۆو

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمساڵ هەرێمی كوردستان گەیشتوە بە بەرزترین رێژەی بەرهەمهێنانی بنەتۆو كە بڕەكەی 11 هەزار تۆنە.
رێژین سدیق بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندكردنی بنەتۆو لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، بۆ ئەمساڵ گەیشتون بە بەرزترین رێژەی بەرهەمهێنانی بنەتۆو كە بڕەكەی 11 هەزار تۆنە، بڕی بەرهەمیش لە یەك دۆنم لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی ترو لە تەرزێك بۆ تەرزێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی بڕی بەرهەم بۆ یەك دۆنم 750 تا 1000 كیلۆگرامە دۆنمە، واتا بڕی بەرهەمی خۆمان زۆر زیاترە لە بەرهەمی هاوردە، چونكە گەنمی بنەتۆوی هاوردە بە بارانی كەم بەرهەمی نابێت.
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندكردنی بنەتۆو ئاماژەشیكردوە، ئەو بنەتۆیانەی بەرهەم دێن جۆری زۆر باشن و جوتیاران زۆر لێی رازین، چونكە كوالیتیان زۆر بەرزەو بەرگەی نەخۆشی و كەمئاوی بە باشی دەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group