لەسلێمانی شەقامی تونێلی پێشڕەو-هەواری شار فراوان دەكرێت

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاركردن لە فراوانكردنی پرۆژەی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار لەسلێمانی بەردەوامەو بەمەش لۆدی هاتوچۆ كەمدەبێتەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەمەبەستی بەدواداچون و ئاگاداربون لە كێشەو گرفتەكان سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی فراوانكردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شاری بەسەركردۆتەوە، ستافی شارەوانی و كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی ئەركەكانیانن و كاركردن تێیدا بەردەوامە، لە ئێستادا كاری قیرتاوكردن بۆ سایدێكی شەقامەكە دەكرێت تا ئەو سایدە بەڕوی هاوڵاتیان و شۆفێراندا بكرێتەوەو بە كردنەوەی دەبێتە هۆی كەمبونەوەی لۆد و قەرەباڵغی شەقامەكە.
پێشتریش تیمەكانی شارەوانی سلێمانی هەستان بە كاری قیرتاوكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك نەخۆشخانەی شار بەردەم بۆڵینگ، بەڵام بەهۆی دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران تیمەكان كارەكانیان دواخست بۆ كاتێكی گونجاو تا دەستپێبكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group