نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایەو راوێژكارێكیشی دەڵێت، سەردانەكە دەرفەتێكە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیە بنەڕەتییەكان.
نورەدین وەیسی راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، سەردانی مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن یەكەم سەردانە لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو وێستگەیەكی دیكەیە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و دەرفەتێكیشە بۆ تاوتوێكردنی دۆسییە بنەڕەتییەكان.
راشیگەیاندوە، سەردانەكە وێستگەیەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قوڵییەكان لەگەڵ ئەمریكاو بەشداریی لەكۆڕبەندی تایبەت بە وزە دەكات، چاوەڕوانیش دەكرێت واژۆ لەسەر ژمارەیەك لێكتێگەیشتن و رێككەوتن لە بواری وزەدا بكات لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی ئەمریكا.
ئاماژەشیكردوە، بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێم لەپێش هەمویانەوە موچەی فەرمانبەران یەكێكە لەخاڵە سەرەكییەكانی گفتوگۆكان كە حكومەتی فیدڕاڵ سیاسەتی بیانوهێنانەوەو درەنگ ناردنی موچەو شایستەكان بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان پیادە دەكات وەك كارتی فشار، سەرەڕای پابەندبونی حكومەتی هەرێم بەهەمو ئەو ئەرك و رێوشوێنە دەستورییانەی كەوتونەتە سەری.