نەوا-
لیژنەیەك بەمەبەستی رێكخستنەوەی گرێبەستی پرۆژە گەشتیارییەكان پێكهێنراوەو لەوبارەیەوە دەستەی گەشتوگوزار كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا.
دەستەی گەشتوگوزار بڵاویكردوەتەوە، ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار كۆبونەوەیەكی تایبەتی بە دوبارە داڕشتنەوەو هەمواركردنەوەی بڕگەكانی گرێبەستی گەشتیاری بۆ پرۆژەكانی گەشتوگوزار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا بەئامادەبونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پێكهاتو تیایدا بە وردی گفتوگۆكراوە سەبارەت بە رێكخستنەوەو هەمواركردنەوەی بڕگەكانی گرێبەستی گەشتیاری بۆ پرۆژەكانی گەشتوگوزار.
ئاماژەشكراوە، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار بە گرنگیەوە باسی لە داڕشتنەوەو هەمواركردنەوەكە كردوەو داوای لە لیژنەكە كردوە بەجۆرێك رێكارەكان رێكبخەنەوە كە لە بەرژەوەندی زیاتر پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار بێت لە هەرێمی كوردستان.