نەوا-
ئاڵپارسلان بایراكتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاندوە، لەشوێنە جیاوازەكانی وڵاتەكەیدا 57 ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتیان دەستنیشانكردوە كە بەهای ئابوورییەكەی نزیكەی چوار ملیار دۆلارە.
بایراكتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا بە ئاژانسەكانی توركیای راگەیاندوە، بەهۆی ئەو كارانەی لە بواری غاز و نەوت ئەنجامدراون، دوایین جار دۆزینەوەی 75 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە گۆكتەپە لە دەریای رەش ڕاگەیەنراوە كە پێداویستی ساڵ و نیوێكی توركیا بۆ غاز دابین دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەم بڕە دەتوانرێت پێداویستی غازی یەكەكانی نیشتەجێبون بۆ ماوەی 4.5 ساڵ دابین بكرێت، ئەمە لە هەمانكاتدا هاوتایە بە قەبارەیەكی ئابوریی كە بەهای نزیكەی 30 ملیار دۆلارە، جگە لەوەش لە گەڕان بەدوای نەوتدا لە وشكانی تا ئەمڕۆ لە شوێنە جیاوازەكاندا 57 ملیۆن بەرمیل یەدەگمان دەستنیشان كردوە كە بەهای ئابورییەكەی نزیكەی چوار ملیار دۆلارە.