نەوا-
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، لەیەمەن 87%ی كورتهێنانی پارەداركردنی كاری مرۆییان هەیە.
نوسینگەی هەماهەنگی بۆ كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان لە یەمەن، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ ئەمساڵ پلانی وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆییان لە یەمەن لەمەترسیدایە، لەئێستادا بەڕێژەی 87% كورتهێنانی پارەداركردنی كاری مرۆییان هەیە لەو وڵاتە.
نوسینگەی هەماهەنگی بۆ كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان باسی لەوەشكردوە كە هێشتا ملیۆنەها كەس لە یەمەن پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.