ژمارەیەك لە وەزارتەكان وەرگرتنی موچەكانیان پێشخرا

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ناوی ئەو وەزارەتانەی ئاشكرا كرد كە پێش وادەی خۆیان لەرێگەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی هەرێم پاشئەوەی لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی 5ی بڵاوكردەوە، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكریكردوە، موچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی سەر بەوەزارەتی تەندروستی و پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستین لەچوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من موچە وەردەگرن، دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی راكێشانی پارە  بكەن و موچەكانیان رابكێشن. 
لەلای خۆشەوە پرۆژەی هەژماری من بڵاویكردەوە، لەگەڵ هاتنی موچەی مانگی ئایار بەشێك لەسودمەندانی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی موچەكانیان بەشێوەی دیجیتاڵی خراوەتە سەر هەژمارەكانیان. 
ئاماژەشیكردوە، زیاد لە 8 هەزار خانەنشین لە دهۆك و هەولێرو سلێمانی موچەكانیان خراوەتە سەر هەژمارە بانكییەكانیان و دەتوانن لە زیاتر لە 400 ئامێری راكێشانی پارە دەستیان بەموچەكانیان بگات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group