ئەمریكا بۆ دەستگەیشتن بە سێ سەركردەی ئەلقاعیدە 19 ملیۆن دۆلار دەكاتە پاداشت

22 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پاداشت لەپێناو دادپەروەری بەرنامەیەكی ئەمریكایە كە بڕە پارەیەكی زۆر دەداتە هەركەسێك كە زانیاری لەسەر چەند سەركردەیەكی رێكخراوی ئەلقاعیدەیان پێبدات.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، بەرنامەی پاداشت لەپێناو دادپەروەری تایبەت بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت بۆ هەر كەس و لایەنێك راگەیاندوە كە زانیاری بدات لەسەر سەعد بن عاتف عەولەقی سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە نیمچەدورگەی عەرەبی، بەرنامەكە ئاماژە بەوە دەدات كە ناوبراو لەساڵی 2024ەوە سەركردایەتی ئەو رێكخراوە دەكات و بە ئاشكرا داوای ئەنجامدانی هێرشی كردوە لە دژی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، عەولەقی سەركردایەتی هێرشەكانی دژی ئەمریكا لە یەمەن و رفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریكی كردوە، هاوكات بڕی 5 ملیۆن دۆلاریش وەك پاداشت راگەیەنراوە بۆ هەر كەس و لایەنێك كە زانیاری بدات لەسەر ئیبراهیم ئەلبەنەو 4 ملیۆن دۆلاریش لە بەرامبەر ئیبراهیم ئەحمەد مەحمود ئەلقۆسی سەركردە لە رێكخراوی ئەلقاعیدە كە كۆی گشتی پاداشتەكان دەگاتە بڕی 19 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group