نەوا-
دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی كە پارە و سامانی گشتیی وڵات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنن لێیان خۆشنابین و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكەین.
دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەنراوێكدا راگەیاندووە، لە كۆمیسیۆمەوە تیمی چاودێری دادەنرێت بۆ ئەوەی سامانی گشتی وڵات بەفیڕۆ نەدرێت و بپ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنرێت.
باسی لەوەشكرد، كۆمیسیۆینی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرقاڵی راهێنانی تیمی تایبەتییە لە دەزگا و فەرمانگەكان بۆ ئەوەی چاودێری گشتی بكەن تاكو پارە و داهاتی گشتی بەكارنەهێنن.
جەختل ەوەشكراوەتەوە، كەهەر سەرپێچییەك لەلایەن لیست و كاندیدەكانەوە لە میدیای بینرا و بیسترا و سۆشیاڵ میدیا بكرێت تۆماریدەكەن و تیمەكان رادەستی لایەنی بەرپرسی دەكەن.