ئاستی هەناردەی توركیا 4% زیادیكردوەو زۆرترینی بۆ عیراق بوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئاستی هەناردەی توركیا بۆ چەندین وڵات تامانگی تەمموز بەراورد بەساڵی رابردو 4% زیادیكردوەو گەیشتوەتە 15 ملیارو 592 ملیۆن و 919 دۆلار.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی توركیا، ئاستی هەناردەی وڵاتەكە ساڵی رابردو تامانگی تەمموز گەیشتبوە 15 ملیارو 972 ملیۆن و 416 هەزار دۆلار، لەمساڵیشدا زۆرترین هەناردەی توركیا بۆ عیراق بوەو گەیشتوەتە 5 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار.
هەر بەپێی ئامارەكە، زۆرترین زیادبونی هەناردە بەراورد بەساڵی پێشو بۆ سوریا بە قەبارەی 49.3% و بۆ یۆنان 11.5%  و بۆ ئازەربایجان 9.5 بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group