داعش لەڕێگەی شانە نوستوەكانیەوە دەستی بە جموجوڵ كردوەتەوە

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
راپۆرتە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردوە كە رێكخراوی چەكداریی داعش لەناوچە سنورییەكانی نێوان سوریاو لوبنان چالاكییەكانی دەستپێكردۆتەوە.
بەپێی زانیاری راپۆرتە ئەمنییەكان، رێكخراوی تیرۆریستی داعش خەریكی چالاكییەكانیەتی بۆئەوەی لە رێگەی شانە نوستوەكانیەوە كردەوەی جیاواز ئەنجامبدات كە خۆكوشتن و تیرۆركردن و تەقینەوە لەخۆدەگرێت، بەردەوامبونی چالاكییەكانی ئەو رێكخراوە لەناوچە سنورییەكانی نێوان سوریاو لوبنان و لە هەندێك ناوچەی سنوری گوندەكان بەهۆی هەبونی بۆشایی ئەمنییەوەیە.
هاوكات بە گوێرەی راپۆرتەكان، هەردو وەزارەتی ناوخۆی سوریاو لوبنان ژمارەی شانە نوستوەكانی داعشیان لەناوچە سنورییەكانی نێوان سوریاو لوبنان و عیراق تا ناوەڕاستی ساڵی 2025 لەنێوان 150 بۆ 200 شانەی بچوك خەمڵاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group