مانگی داهاتو دەست بە دابەشكردنی كارتی دەنگدەران دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، بڕیارە مانگی داهاتو دەست بە دابەشكردنی كارتی دەنگدەران بكرێت.
خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان بەشدارییان لەپرۆسەی بایۆمەتریی دەنگداندا كردوەو چاوەڕێی گەڕانەوەی كارتەكانیانن بۆئەوەی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بكەن، لەسەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوەوە كارتەكان دەگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن و دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.
بەرپرسەكەی كۆمسیۆن وتوشیەتی، ئەوانەی داوای گواستنەوەیان كردبو ناویان دەگەڕێتەوە، ئەوانەشی كە لەدایكبوی ساڵی 2007 بون و بایۆمەترییان كردوە، هەروەها ئەوانەی پێشتر بەشداریان نەكردوەو ئێستا بایۆمەتریی كردوە‌ لەگەڵ ئەوانەی كێشەیان هەبوە‌ هەمویان پێش هەڵبژاردن كارتیان بۆ دەگەڕێتەوە.
بڕیارە رۆژی 2025/11/11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش بەردەوامە لە رێكارەكان بۆئەوەی تا رۆژی هەڵبژاردن ئامادەكاریی تەواو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە بكرێت‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group