نەوا-
ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، سوپای ئیسرائیل دەستیكردوە بەئامادەكاریی بۆ ئاوارەكردنی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەزەو هێرشكردنە سەر شارەكە.
باس لەوەشكراوە، ئەم راگەیاندنە چەند رۆژێك دوای ئەوە هاتوە كە ئیسرائیل بەنیازە هێرشێكی نوێ دەستپێبكات بۆ دەستبەسەراگرتنی غەزە، ئێستاش هێرشەكان زۆربەی دانیشتوانەكەی ئاوارە كردوەو دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی گیانیانلەدەستداوەو برسێتی سەرتاسەریی دروستبوە.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل ئەوەی راگەیاندبو كە دانیشتوانی غەزە چادرو ئامێری دیكەی پەناگەیان بۆ دابیندەكرێت پێشئەوەی لە ناوچەكانی شەڕەوە بگوازرێنەوە بۆ باشور بۆ دڵنیابون لە سەلامەتیان.