باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگۆڕێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراقدا بۆ هاوبەشییەكی ئەمنیی دوولایەنە دەگۆڕێت.
لەڕونكردنەوەیەكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا رایگەیاندوە، ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراقدا بۆ هاوبەشییەكی ئەمنیی دوولایەنە دەگۆڕێت، ئەمەش كۆتایی كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نییە بۆ شكستپێهێنانی داعش، بەڵكو هەوڵە مەدەنییەكانی بە سەركردایەتییەكی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندوە، وردەكارییەكانی پەیوەست بە پلان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان، رەوانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەكرێن و ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی دوولایەنە.
جێی ئاماژەیە، ئەمریكا نزیكەی دوو هەزارو 500 سەربازی لە عیراق هەیە كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەكدا لەساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربونەوەی چەكدارانی داعش پێكهێنراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group