نزیكەی 2 هەزار حاجی لە سعودیە ماون بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندوە: دوای ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ناكاو هاتوەتەپێش سەرجەم ئەو حاجییانەی كوردستان كە لەڕێگەی ئاسمانیەوە گەشتیان كردبو بە سەلامەتی گەیشتنەوە كوردستان و ئەو حاجیانەی كوردستانیش كە ئێستا لە شاری مەدینەن سەرجەمیان سەلامەتن و هیچ كێشەو گرفتێك لە ئارادا نیە.
راشیگەیاندوە: تا ئێستا 3 هەزارو 320 حاجی كوردستان بەڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە كوردستان و تەنها یەك هەزارو 800 حاجی كوردستان لە شاری مەدینە ماون، بڕیاریشە سەرجەمیان لەڕێگەی وشكانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group