رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رۆژی چوارشەممە 10/6  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەتایبەتی لەسەر پرسی نەوت و دوایین پەرەسەندنەكان.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەشیكردوە، تەوەرێكی كۆبونەوەكەش تایبەت دەبێت بە بابەتی داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەسیكۆدا، هەروەها دوایین گۆڕانكارییەكانی نێوان هەردو حكومەت لەبارەی ئەو بابەتانەوە تاوتوێ دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group